نوچە-رادیو فردا
سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس، لە دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەدا کە لە ریاز بەرێوەچوو، بۆ جارێکیتر جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیانە بۆ شەڕی سوریا و یەمەن کردەوە، بەڵام وەزیری دەرەوی سعودیە رەخنەی لە رۆڵی ئێران لە هەردوو وڵاتی سوریاویەمەن گرت.
بە پێی ئاژانسی ئاسۆشیتێدپرێس، عادل جەبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کۆتایی ئەم کۆبوونەو ەدوو رۆژەیە، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : ئێران لە زۆربەی کێشەوئاڵۆزیەکانی کانی ناوچەکە رۆڵی نەرێنی دەگێڕێ.
هەروەها ئەوەش دەڵێت: مانگی رابردوو لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە قەیرانی سوریا لە ڤییەنا، تەنها چەند خولەکێک لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران چاوپێکەوتنی هەبووە. هەر دوو حکومەتی سعودیە وتاران، یەکتر بەوە تاوانبار دەکەن کە لە شەڕی ناوخۆی سوریا پشتگیری لایەنێکی تایبەت دەکەن.
عادل جەبیر ئەوەشی خستۆتەروو، کە سعودیە خوازیاری پەیوەندییەکی باشترە لە گەڵ ئێران، بەڵام هاوکات دەڵێت، سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە بۆتە هۆی گرژی زیاتر لە پەیوەندیەکانی هەردوو لا.