بەریوەبەری دارایی داعش کوژرا

0

نوچە-شفاف

رۆژی پێنج شەممە وتەبێژی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی  هێزی هاوپەیمانی دژ بە داعش، بەڕێوەبەری دارایی داعش کوژراوە.

موفق مستەفا محمد کرموشم ناسراو بە ئەبو ساڵحم وەک وەزیری دارایی داعش ناویدەبرا.هەروەها دوو گەورەبەرپرسی دیکەی ئەم گرووپە بە هۆی ئەم هێرشانەوە کوژران.

سەبارەت بە وردەکاری چۆنیەتی کوژرانی ئەبو ساڵح. زانیاری ئەوتۆ بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام سوپای ئەمرکیا دەڵێت: ئەم سێ بەرپرسە باڵایەی داعش بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی دوو هەفتەی رابردوو، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە کوژراون.

ئەبو ساڵح  لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە، ناوی خرابووە لیستی بەرەنگاربوونەوە تیرۆریزم. هاووڵاتی عێراقە و تەمەنی ٤٢ ساڵ بوو.

گوتەبێژی سەپای ئەمریکا، ئەبو ساڵح، وەک یەکێک لە بەئەزموونترین مۆرەکانی داعش ناوبردووە و راشیگەیاندووە، کوژرانی ناوبراو، بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئەم گرووپە بەرەو لاوازی دەبات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com