لە مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی ٦٠ ساڵە گیانی لە دەست دەدا

0

نوچە-هرانا

بە پێی ئاژانسی هرانا، ماڵپەری کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، شەوی سێ شەممەی رابردووبە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی تەمەن ٦٠ ساڵەی مەریوانی گیانی لە دەست دا.

ئەم کۆڵبەرە بەساڵاچووە، خەڵکی گوندی گێلیکەرانی سەرشیوی مەریوانە و لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری باشماخ، دەکەوێتە سەر مین  وگیان لە دەست دەدات.

بە پێی زانیارییەکان،  ئەم کۆڵبەرە بۆ هۆی ماندوو بوونیەوە، ویستوویەتی وچانێک بدات، کاتێک لە لە سەر زەوییەکە دادەنیشێ مینێکی پێدادەتەقێتەوە.

بە پێی ئامارەکان، شەش ملیۆن هێکتار لە خاکی ئێران مێنڕێژ کراوە  وزیاتر لە ٢٠ ملیۆن مین لە رۆژئاوا  وباشووری رۆژئاوای ئێران چێندراون، بەڵام تاکوو ئێستا بۆ هەڵگرتنەوەو پاککردنەوەی ئەم مینانە کارێکی جیدی ئەنجام نەدراوە.

پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان، ئیلام، کرماشان و خوزستان زۆرترین رێژەی مین-یان تێدا چێنراوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com