نوچەنێت
فەرماندەیەكی باڵای سەربازی ئێران داوادەكات، بەمەبەستی بەدیهێنانی یەكێتی ئیسلامی، پێویستە سێ وڵات یەكبگرن و بچنە ژێرسایەی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران.
دوابەدوای روخاندی رژێمی بەعس لە بەغداو گرتنە دەستی دەسەڵاتی شیعە لەعیراق، ئێران لەهەوڵی دروستكردنی هیلالی شیعەیە. ئەم نەخشەیەی ئێران وڵاتانی سوریاو عیراق و لوبنان دەگرێـتەوە. هاوكات بەرگری بەردەوامی ئێران لە رژێمەكە بەشار ئەسەد و پێشكەشكردنی یارمەتی بەردەوامی ماددی و سەربازی، لەلایەن شیكارانی سیاسی جیهانەوە هەمان لێكدانەوەی بۆدەكرێت.
هەر لەبەرئەوە لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سوریاو، لەرێكەوتی ئاداری 2011دەیان سەربازو گەورە ئەفسەری ئێرانی لەسوریا كوژراون. كە لەبەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی رژێمی سوریا، دژی ئۆپۆزسیۆن دەجەنگن.
محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، لە كۆبوونەوەیەكدا لە ئەهواز لەگەڵ كەسوكاری سەربازە كوژراوەكان لەسوریا گوتویەتی: بوونی سەربازی ئێرانی لەسوریا بۆ پاراستنی ئاسایشی ئێران و ئیسلامە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كە بۆ بەدیهێنانی “یەكێتی ئیسلامی” پێویستە هەرسێ وڵاتانی ئێران و سوریاو لوبنان، نەمێنن و بخرێنە سەر دەوڵەتی ئێران.
ئیًران داوادەكات سنوری نێوان ئێران و عیراق و سوریاو لوبنان هەڵبگیرێت
0
Share.