نوچەنێت
بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ پارتەسیاسی و سەركردەكانی بەغدا، شاندێكی باڵای یەكێـی نیشتمانی كوردستان چوونە بەغدا.
یەكێـتی نیشتمانی كوردستان، بەوە ناس اوە كە بەدەر لە پەیوەندییە حكوومییەمان، هەمیشە پەیوەندییەكی گەرموگوڕیان لەگەڵ دەسەڵاتی شیعە لەبەغدا هەبووە.
شاندەكە لەگەڵ عەمارحەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عیراق و حزبی شیوعی عیراقی كۆبوونەوە و بەنیازن لەداهاوو لەگەڵ چەند كەسایەتی و لایەنێكی دیكە كۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەكان مەبەست لەو سەردانە، گۆڕینەوەی بیروڕایە لەسەر پرسە سیاسی و ئەمنییەكان.
ئەندامانی شاندەكەی یەكێـی پێكهاتووە ، لە مەلابەختیا بەرپرسی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، عومەرفەتاح ئەندامی مەكتەبی سیاسی، ئارێزعەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عیراق، خالید شوانی گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، سەعد فەیلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی لە بەغدا.
شاندێكی باڵای یەكێتی چوونەبەغدا
0
Share.