فەرماندەی سوپای پاسداران:ئاسایشی ئێران و چارەنووسی ئیسلام بە شەڕی سوریاوە گرێدراوە  

0

نوچە-رادیو فەرەنسا

فەرماندەی سوپای پاسداران، سەردار محەممەد عەلی جەعفەری لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بنەماڵەی بەسیجی و پاسدارانی کوژراو لە شەڕی سوریا دەڵێت: هۆی بوونی سەربازیی ئێران لە سوریا پاراستنی ئەمن  وئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ناوخۆی وڵات.هەروەها شەڕی ناوخۆی سوریا ئایندەی ئیسلام و جیهان یەکلا دەکاتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی فەرەنسا، تەنها لە مانگی نۆڤەمبەر  ٣٠ کەس لە چەکدارانی ئێران ،پاکستان  وئەفغانستان لە شەڕی ناوخۆی سوریا کوژراون. ئەگەر چی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی رایگەیاندووە: تەنها راوێژکارانی سەربازی خۆی ناردۆتە سوریا، بەڵام میدیاکانی ئەم وڵاتە باس لەوە دەکەن کە تا کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر نزیکەی سی کەس، کە حەوت کەسیان سەر بە سوپا”زەینیون  وفاتمیون” بوون لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کوژراون.

بلە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە تا ئیستا نزیکەی ٨٠ کەس لە چەکدارانی ئێرانی، ئەفغانی و پاکستانی لە شەڕی سوریا کوژراون و لە ئێران نێژراون.

فەرماندەی سوای پاسداران یەک لە هۆکارەکانی بوونی سەربازی ئێران لە سوریا، هەڵگرتنی سنووری وڵاتانی میحوەری بەرگرییە بۆ گەیشتن بە یەکگرتوویی ئیسلامی.

کۆماری ئیسلامی وڵاتانی سوریا و عێراق لە ناوچەکە وەک میحوەری بەرگری ناو دەبات، کە لە دژی ئیسرائیل وەستاونەتەوە.

سەرچاوەکانی ئەمریکی جەخت لەوە دەکەنەوە کە سەربازانی ئێرانی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە گەل هێزەکانی بەشارئەسەد و سوپای روسیا، لە دەڤەری شاری حەلەب، لە دژی هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە شەڕدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com