لە کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ بارزانی، گۆڕان بەشداری نەکرد
نوچەنێت
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه، به‌مه‌به‌ستی قسەکردن لەسەر رەوشی ئێستای کوردستان و دواین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بە‌غداو ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا. لە کۆبونەوەکەدا هەریەک لە پارتی‌و یه‌كیتی‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو و شیوعی‌و سۆشیالیست‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و و چەند حزبێکی تر بەشداریان کرد و تەنها بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری نەکرد، لەبارەی بەشداری نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکە، وتەبێژی بزوتنەوەکە رونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند، هۆکاری بەشدارینەکردنیان لەو کۆبونەوەیە وا باس دەکات کە”کارنامه‌ی کۆبونه‌وه‌که ته‌رخانبو بۆ کێشه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان لایه‌نه کوردستانی و عێراقییه‌کان، که به‌شدارن له پێکهاته‌ی حکومه‌تی ئێستای عێراقدا، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێک نییه له‌و پێکهاته‌یه و له بنه‌ڕه‌تیشدا به‌شێک نه‌بوه له رێکه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر، به پێویستمان نه‌زانی به‌شداری کۆبونه‌وه‌که بکه‌ین”.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان:
ده‌رباره‌ی به‌شدارینه‌کردنی نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له کۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: کارنامه‌ی کۆبونه‌وه‌که ته‌رخانبو بۆ کێشه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان لایه‌نه کوردستانی و عێراقییه‌کان، که به‌شدارن له پێکهاته‌ی حکومه‌تی ئێستای عێراقدا، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێک نییه له‌و پێکهاته‌یه و له بنه‌ڕه‌تیشدا به‌شێک نه‌بوه له رێکه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر، به پێویستمان نه‌زانی به‌شداری کۆبونه‌وه‌که بکه‌ین. هه‌روه‌ها رونیکرده‌وه، که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێک نییه له‌و هاوپه‌یمانه حیزبییه‌ی که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی پێکهێناوه و هاوکات به‌شێکیش نییه له ئیتلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، که به‌ته‌نها به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مانی کوردستان رێکه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان کردوه، ناوه‌ڕۆک و ورده‌کاری ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه‌ش نه بۆ ئێمه و نه بۆ رای گشتی کوردستانیش رۆشن نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێک ده‌که‌ین به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌قامگیرکردنی مافه ده‌ستورییه‌کانی گه‌لی کوردستان.