نوچەنێت.هەولێر:
جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ رایدەگەێنێت،بڵاوهپێكردنی هێزی پەكەكە له سلێمانی و هەڵەبجە پێشێلكردنی یاساكانی هەرێمە. هەر لایەنێكیش ئاسانكاری بۆ ئەم هێزانەی دەرەوەی هەرێم بكات بۆئەوەی بێنە ناو خاكی هەرێم لێپچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و سزایش دەدرێن.
چەند رۆژێكە لە سنووری ناوچە شاخاوییەكانی هەورامان و هەڵەبجە، وهك دەرەتوێ و گریانە و هاوار و شارباژێر، (پەكەكە) هێزی بڵاو كردووەتەوە و باج و سهرانهیش لە كۆڵبەرانی ناوچەكە وەردەگرن.
لەوبارەوە نازم كەبیر هەركی،پەرلەمانتاری پارتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان،بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:”ناكرێ نە هێزێكی وەكو حەشدی شەعبی و نە هێزیكی وەكو پەكەكە بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانهوه و بە دڵی خۆیشیان هەڵسوكەوت بكەن و كێشە دروست بكەن؛ ئەم كارەیان سەرپێچیكردنە بەرانبەر بە سەروەریی هەرێمی كوردستان و پێشێلكردنی یاساكانی هەرێمە. هەر لایەنێكیش ئاسانكاری بۆ ئەم هێزانەی دەرەوەی هەرێم دەكات بۆئەوەی بێنە خاكی هەرێمی كوردستانهوه، لێپچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و سزایش دەدرێن”.
هەركی راشیگەیاند:”وەكو لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان،ئاگاداری هاتنی پەكەكەین بۆ ئەم ناوچانەی هەڵەبجە و سلێمانی و، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندیداین بۆئەوەی رێكاری یاسایی بۆ ئەم بابەتە بگیرێتە بەر. چونكە ناكرێ هەر چەكدارێكی دەرەوەی هەرێم یان هێزێك كە لەژێر یاساكانی هەرێم نەبێت، بێنە خاكی هەرێمەوە و خەڵكییش ئەزیەت بدهن”.