قوتابیەك لە هەولێر خۆی كوشت

0

نوچەنێت.هەولێر:

لەشاری هەولێر قوتابیەك كەتەمەنی (13) ساڵە بەدەمانچە خۆی دەكوژێت و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنەکەی و پەراوی لێکۆڵینەوەشی بۆ کراوەتەوە.

بەپێ راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر كە وێنەێكی دەست نوچەنێت كەوتوە تێدا هاتووە،شەوی رابردوو کاتژمێر (11:30)، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێک کە قوتابیەك بەدەمانچە خۆی کوشتووە لە گەرەکی رۆشەنبیری بەناوی (ژیر کارزان کاکل)، تەمەن (13) ساڵ، دوای ئەوەی دەگات بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

هەر لەرگەیەنراوەكە هاتووە،باوکی بێژەرە لە سەتەلایتی کوردستان تیڤی، ئێستاش لێکۆڵینەوەیە بەردەوامە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنەکەی و چۆنیەتی ئەنجامدانی، پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com