“بەیەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی کێشە سیاسییەکانی هەرێم چارەسەر دەبن”

0

نوچەنێت.هەولێر:

لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت،دەرگای چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکگرتنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە.

لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو وتی”دەرگای چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکگرتنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە”.

 

وتیشی”ئەوە بۆچوونە بەتەنیا هی خۆم نییە بەڵکو خەڵکانێک هەن کە پشتیوانی لەو بۆچوونە دەکەن و، دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکان بە یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی دەزانن،بەمەش بۆ سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان باش دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com