نوچەنێت
دۆناڵد ترامپ، یەكێك لە پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەڵێت، سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل دوادەخات.
پێشتر راگەیێندرابوو کە ترامپ رۆژی ٢٨ی دێسامبر لە گەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.
دواخستنی ئەم سەردانەی ترامپ بۆ ئیسرائیل لە کاتێکدایە، لێدوانەکانی ناوبراو سەبارەت بە قەدەغەکردنی چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا، کۆمەڵێک کاردانەوەی بەدواوە بووە.
ترامپ لە تویتەری خۆی نووسیویەتی: دوای ئەوەی کە بوو بە سەرۆککۆمار لە گەل نەتانیاهۆ دیدار و چاوپێکەوتنی دەبێت.
دۆناڵد ترامپ ئەم دواییانە لە کاردانەوی سەبارەت بە کوژرانی ١٤ کەس لە کالیفۆڕنیا، لە لایەن ژن وییاوێکی موسوڵمانی بەرەچەڵەک پاکستانی، خوازیاری قەدەغەکردنی هەمیشەیی چوونی موسوڵمانان بوو بۆ ئەمریکا.
ئەم لیدوانەی ترامپ کاردانەوەی نەرێنی ئەمریکیەکانی بەدواوە بوو، بۆ نموونە هەندێ لە کەسایەتیە کۆنەپرێزەکانی وەک دیک چێنی، رایانگەیاندووە کە ئەم بۆچوونە دژ بە بەها نیشتمانیەکانی ئەمریکایە.
سەردانی دۆناڵد ترامپ بۆ ئیسرائیل هەڵوەشایەوە
0
Share.