وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات عێراق جێبێڵن

0

نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیندراوێکدا، داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بە هۆی بوونی مەترسی و هەڕەشەی ئەمنی، بە زووترین کات عێراق بە جێبێڵن.
بە گوێرەی رۆژنامەی حوڕییەت، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە سەردانی هاووڵاتیانی بۆ چەندین پارێزگای عێراق بۆ وێنە بەسرە، نەجەف، ئەنبار و کەرکوک هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەو کەسانەی کە مانەوەیان لەم شوێنانە پێویست نییە، بە جیدی داواکارین ئەو شوێنانە جێبێڵن.
بە پێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەر جۆرە سەردانێکی هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە بۆ عێراق قەدەغە کراوە. ئەم ئاگادارییەیان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەشی رونکردۆتەوە، کە ئەو هاووڵاتیانەی لە هەریمی کوردستانن، لەو ناوچانەی کە ئەگەری پێکدادان لە گەڵ داعش هەیە خۆیان بە دوور بگرن. هۆشدار و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرچێ‌و بگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com