نوچەنێت
بابەكرفەتاح حوسێن باڵیۆزی عیراق ، بەجلی كوردییەوە ئامادەی بەخشیینەوەی خەڵاتی نۆیێڵ بوو لە ستۆكهۆڵم، كە بەئامادەبوونی پادشای سودیدو بەرپرسانی حكومەت و پەرلەمان و چەندین كەسایەتی زانستی و رۆشنبیری لەهەمووجیهان، بەڕێوەچوو.
خەڵاتی نۆیێل خەڵاتێكی سویدی-بنچبینەیی پێشكەشكراوی نێودەوڵەتییە. لەلایەن زانای سویدی ئەلفرێدنویێلەوە دانراوە. ئەم خەڵاتە لە ئاهەنگێكی فەرمیدا لەمانگی دیسەمبەر دا دەبەخشرێت.
ئەمساڵیش لە رێكەوتی 10-12-2015 باڵیۆزی عیراق لە سوید بابەكرفەتاح، بەجلی كوردییەوە ئامادەی مەراسیمەكەبوو. پادشای سوید كارڵ گۆستافی شازدەهەم و ئەندامانی خێزانەكەی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومەی و پەرلەمان بەڕێوەچوو.
هەروەها چەندین كەسایەتی زانستی و رۆشنبیری لەهەمووجیهان ئامادەی مەراسیمەكە بوون. پادشای سوید خەڵاتەكانی بەسەر براوەكانی بواری پزیشكی و قیزیا و كیمیاو ئابوری و ئەدەب، دابەشكرد.


