زانا رۆستایی: دەبێت تاڵەبانی بەزوترین کات رونکردنەوە بدات، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به‌ده‌نگ بێن
نوچەنێت.تایبەت
زانا رۆستایی سەرکردە لە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەنوچەنێتی راگەیاند، جاری یەکەم نییە مالیکی جێبەجێ نەکردنی مادەی ١٤٠ دەخاتە ئەستۆی تاڵەبانی، ئەگەر لەبەرانبەر قسەکانی مالیکی تاڵەبانی بەزوترین کات رونکردنەوە نەدات، دەبێت پەڕلەمانی کوردستان و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەوەڵام بێن.
لەسەردانی شاندی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نهێنی کێشەکانی بەغداو هەولێر ئاشکرا بوو، کە بەشی زۆری بۆ کەمتەرخەمی بەرپرسانی کورد لەبەغدا دەگەڕێتەوە، ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو بۆ چاودێرانی سیاسی، وەڵامەکانی مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقە لەبارەی جێ بەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ کە هۆکارەکەی دەخاتە ئەستۆی تاڵەبانی.
لەو بارەیەوە ئەندامانی شاندی کوردی راستەوخۆ و ناڕاستەو خۆ ئەو راستیەیان دوپاتکردۆتەوە، کە هۆکاری کێشەکان کەمتەرخەمی بەرپرسانی کوردە لە بەغدا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگەیاند، هه‌ندێك له نوێنه‌رانی كورد كه‌مته‌رخه‌م بون، هەر لەبارەی دانیشتنەکەیان لەگەڵ مالیکی، یاسین حەسەن لەکۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و ئەندامی شاندی کوردی بۆ دانوستاندنەکان لەگەڵ بەغدا، ئاشکرای کرد، مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێیوتوون ئەو مادده‌ی 140ی جێبه‌جێكردووه‌و كاری خۆی كردووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه لای تاڵه‌بانییه‌و ده‌بێت ئه‌و ئیمزای بكات‌و ئه‌و جێبه‌جێی بكات.
لەبەرانبەر قسەکانی مالکی، زانای رۆستایی ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی پەڕلەمانتارانی کوردستان و ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەلێدوانێکی تایبەتدا بەنوچەنێتی راگەیاند”ورده‌كاری جێبه‌جێ نه‌كرانی مادده‌ی 140 به شێوه‌یه‌كی گوماناوی و ته‌مومژاوی له نێوان به‌رپرسانی كورد له به‌غدا و حكو‌مه‌تی عیراق جێی نیگه‌رانیه، ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نیه مالیكی ئۆباڵی جێبه‌جێ نه‌كردنه‌كه بخاته ئه‌ستۆی تاڵه‌بانی، كه‌چی به‌رێزیان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه، ئه‌وه‌ش مایه‌ی پرسیاره له‌لایه‌ن چاودیرانه‌وه بۆ ده‌بیت تاڵه‌بانی سستی بكات له‌م هه‌نگاوه؟”.
رۆستایی لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت داوای رونکردنەوە لەتاڵەبانی دەکات و دەڵێت” ئه‌گه‌ر به‌رێزیان به زووترین كات روونكردنه‌وه نه‌دات، ئێمه و خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی مالیكی به راست داده‌نێین، چونكه بێده‌نگی له كاتی پیویست نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندیه”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی، لە نەبونی رونکردنەوەی تاڵەبانیدا هەڵوێست وەرگرتن بەپێویست دەزانێت و رایدەگەیەنێت”پیویسته په‌رله‌مانی كوردستان و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بێنه وه‌ڵام و ناره‌زایی ده‌رببرن”.
