نوچە-دەنگی ئەمریکا
دوای تێپەڕینی مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێری بەغدا بۆ ئەنقەرە، بە مەبەستی کشانەوەی هێزەکانی لە خاکی عێراق، میلیشیا شیعەکانی ژێر حیمایەی ئێران لە عێراق، هەڕەشە لە تورکیا دەکەن کە لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزەکانی، هێزی سەربازی بە کار دێنین.
وتەبێژی سوپای بەدر،هاتنی هێزی تورکیای بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە بە داگیرکاری داعش چواندووەو رایگەیاندووە: هەموو بژاردەکان لە سەر مێزن و بە مافی خۆمان دەزانین وڵامی ئەم کردەوەیەی تورکیا بدەینەوە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، کریم النور دەڵێت: تا ئەو کاتەی تورکەکان دەرس وەرنەگرن، لە هیچ وڵامێک درێغی ناکەین. ئایا تورکەکان خولیای دامەزراندنەوەی ئیمپراتوریەتی عوسمانیان هەیە؟ ئەمە وەهمیکی گەورەیە وتیچوویەکی زۆری بەدواوە دەبێ.
میلیشیاکانی شیعەی عیراق: ئەگەر تورکیا پاشەکشە نەکات هێز بە کار دێنین
0
Share.