سەرۆکی کۆریای باکوور: خاوەنی بۆمبی هایدرۆجینین

0

نوچە-بی بی سی
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی حکومەتی کۆریای باکوور، کیم جونگ ئون ،سەرکردەی ئەم وڵاتە. لە میانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی رێزلێنان، لە کیم جونگ -ئیلی باوک و کیم جونگ -سونگی باپیری رایگەیاندووە: کە وڵاتەکەی خاوەنی بۆمبی هایدرۆجینە و بۆ بەرگری لە خۆی بەکاری دێنێ.
کیم جونگ -ئون هەروەها گوتویەتی: کیم جونگ-ئیل کۆماری دیموکراتیکی گەلی کوریای کرد بە وڵاتێکی بەهێزی خاوەن چەکی ئەتۆمی کە ئامادەیی ئەوەی تێدایە لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمی ئەتۆمی وبۆمبی هایدرۆجینی، پشت بە توانای ناوخۆی خۆی ببەستێ و بەرگری لە سەروەری و کەرامەتی گەلەکەی بکات.
کیم ئیل-سونک دامەزرێنەری کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا و یەکەمین و دواهەمین سەرۆککۆماری ئەم وڵاتەیە. دوای مەرگی کیم ئیل-سونگ،حکومەتی کۆریای باکور بڕیاری دا وەک نیشانەی ریزلێنان لە ناوبراو، ناوی سەرۆککۆمار لە سەر کەسی دیکە دانەنرێت. هەر چەند پۆستی سەرۆکایەتی ناوبراو لە دوای مەرگی، درا بە کیم جونگ-ئیل و لە دوای ئەویش درا بە کیم جونگ ئون.
کۆریای باکور، لە ساڵەکانی ٢٠٠٩،٢٠٠٦ ٢٠١٣ دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ژێر زەمینی کە توندترکردنەوەی گەمارۆکانی بۆ سەر ئەم وڵاتە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە دواوە بوو.
لە بەراورد لە گەڵ بۆمبی ئەتۆمی، بۆمبی هایدرۆجینی پێویستی بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووتر هەیە و توانای تێکدان و وێرانکاریشی زیاترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com