نوچەنێت:تایبەت
بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسەکان، لیژنەی بەرگری پەرلەمانی عیراق، میوانداری هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای میتی تورکی و فاروق قیماقچی باڵوێزی تورکیایان کرد.
بەهۆی هاتنی هێزێکی تورکیا بۆ نزیک موسڵ،چەند رۆژێکە گرژی کەوتۆتە نێوان تورکیا و عیراق. تورکیا دەڵێت: ئێمە بۆ هاوکاری هاتوین. بەڵام عیراق تا ئێستا رەزامەندی لەسەر مانەوەیان نەداوە.
ئهمڕۆ 10-12-2015 لیژنهی بهرگری له پهرلهمانی عیراق میوانداری (فاروق قیماقجی) باڵیۆزی توركیای لهبهغدا و هاكان فیدان سەرۆكی میتی توركی كرد، بهمهبهستی روونكردنهوه لهبارهی ئهو هێزهی توركیا كه هێنراوهته نزیك شاری موسڵ.
لەوبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پارتی و بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت گوتی: ئامانجی هاتنی شاندەکەی تورکیا ئەوە بوو كە هەردوولامان بە هێمنانە كێشەكان چارەسەر بكەین. ئەوان وتیان “ئێوە دەتانگوت، توركیا نایەت بۆ لێدانی داعش ئەوە هاتوین بۆ هاوكاریتان”.
شاخەوان عەبدوڵڵ، ئەنجامی كۆبونەوەكەی وەها بۆ نوچە باسکرد” هاكان فیدان بە ئێمەی گوت: ئەگەر دەتانەوێت ئێمە لە شەری داعش لەگەڵتان بەردەوام بین. ئەوە لە هاوكاری كردنتان بەردەوام دەبین. ئەگەر ناشتانەوێت بەفەرمی ئاگادارمان بكەنەوە”.
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بەوەشكرد: پێشتریش هاكان فیدان لەماوەكانی رابردوو هاتەوەتە عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. هاتنەكەی بەرچاو رونییەكی باشی پێداین داواشیکرد، خۆمان بچین سەردانی ئەوشوێنە بکەن کە دەڵێن سوپای تورکیای لێیە “دەتوانن خۆتان بچن سەردانی ئەو شوێنانە بكەن، كە دەڵێن هێزی توركیای لێیە و كەشفی بكەن. لەراستیدا بنكەی مەشق و راهێنانن”.