شەممەی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

0

نوچەنێت.هەولێر:

وتەبێژی رەسمیی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقە رایگەیاند،رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبونەوەی سەركردە و سەرۆكی فراكسیۆنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆسیە سیاسیی و ئەمنییەكان بەئامانجی یەكخستنی هەڵوێستەكان.

خالید شوانیی وتەبێژی رەسمیی بەناوی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە لە لێدوانێكدا كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە،رایگەیاندوە:رۆژی شەممەی داهاتوو ٢٠١٥/١٢/١٢ كۆبونەوەی سەركردە و سەرۆكی فراكسیۆنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆسیە سیاسیی و ئەمنییەكان بەئامانجی یەكخستنی هەڵوێستەكان، بەتایبەتیی یەك هەڵوێستیی لەبارەی بەگژاچونەوەی داعش و مامەڵەكردن لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و دۆسیەی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان و یەكخستنی تێڕوانینەكان لەئاست قانونە گرنگەكان كە تائێستا پەسەند نەكراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com