وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی هەناردەکراوی بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند

0

نوچەنێت.هەولێر:

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتی مانگانەی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ بڵاوكردەوە.

بەپێ راپۆرتەكە كە لەسایتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڵاوكراوەتەوە،حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ١٨،٠٢٣،٠٧٥ به رمیل نه وتی خاو (واته ٦٠٠،٧٦٩ به رمیلی رۆژانه )ی له مانگی تشرینی دووه م له ڕێی تۆڕی نه وتی کوردستان بۆ به نده ری جیهان له تورکیا هه نارده کردووه.

له کۆی ئه م بڕه ، کێلگه نه وتیەکانی هه ریمی کوردستان به ١٣،٠٢٣،٢٦٦ به رمیل نه وتی خاو (واته تێکڕای ٤٣٤،١٠٩ به رمیلی رۆژانه ) به شدار بووه و کێلگه کانی که له لایه ن کۆمپانیای نەوتی باکور به ڕێوەدەبردرێن به ٤،٩٩٩،٨٠٩ به رمیل ( واته تێکڕای ١٦٦،٦٦٠ به رمیلی رۆژانه ) به شداریان کردووه.

لە راپۆرتەكە ئاماژە بەوەشكراوە،بەهۆی چەند بارودۆخێک که له دەرەوەی دەستەڵاتی هەرێمی کوردستاندایه، له مانگی تشرینی یەکەم هێڵی بۆڕی هه نارده کردن بۆ ماوه ی ٢ ڕۆژ له کار که وتووه که به شێوه یه کی سه ره کی له ئه نجامی کاری تێکده رانه و دزیکردن رۆیداوه.

ئەوەشخراوەتەڕوو لە راپۆرتەكە كە،له مانگی تشرینی دووەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو له زیاد کردنی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتی خۆی له بەندەری جیهان بۆ قەرەبوو کردنەوەی هەرێم بەرامبەر کەمیی دابینکردنی بودجه لەلایەن حکومەتی فیدراڵ له به غدا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راپۆرتەكەیدا راشیگەیاندوە،حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت له کاردن لەگەڵ هاوبەشەکانیدا له حکومەتی فیدڕاڵی عێڕاق له پێناو گەیشتن بەچارەسەرێک بۆ هەموو کێشه هەڵواسرواەکانی پەیوەست بەنەوت و غاز و لەم بارەیەوه حکومەتی هەرێم دەرفەتێک دەبینێت بۆ بەرەو پێشچونێکی باش له بارەی گفتۆگۆکان له داهاتوو له سەر بودجەی فیدڕاڵی ساڵی ساڵی ٢٠١٦.

ده‌قی راپۆرته‌كه‌:

raporty_mangana_11_2015

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com