نوچە-رادیو فردا
عەلی خومەینی رایگەیاندووە کە حەسەن خومەینی، نەوەی ئایەتوڵا خومەینی، رابەر و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی مەجلیسی زانایان کاندید دەکات.
حەسەن خومەینی تەمەنی ٤٣ ساڵەو پەیوەندییەکی قوڵ و نزیکی لەگەڵ محەمەد خاتەمی، ئەکبەر رەەفسەنجانی، دوو سیمای دیاری ناو باڵی ریفۆرمخواز، هەروەها عەلی خامەنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.
حەسەن خومەینی پێشتر رایگەیاندبوو: خەریکی تاووتوێکردنی بەشداریکردنیەتی لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شارەزایان لە کۆتایی ئەمساڵدا.
بە پێی ئاژانسی هەواڵدەری ئیسنا، برای حەسەن خومەینی، شەوی چوارشەممە لە میانەی وتارێکی لە مەراسیمی پرسەیەک ئەم هەواڵەی راگەیاندووە.
حەسەن خومەینی، کوری ئەحمەدی خومەینی و بەرپرسی نووسینگەی بڵاوکردنەوە بەرهەمەکانی ئایەتوڵا خومیەینیە. ناوبرا کەسێکی نزیک لە ریفۆرمخوازانی دەوڵەتی حەسەن روحانیە.
.
حەسەن خومەینی خۆی بۆ مەجلیسی شارەزایان کاندید دەکات
0
Share.