نوچەنێت.هەولێر:
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەنگۆی بینین و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، بەھیچ شێوەیەک کۆبوونەوەو دیدارم لەگەڵ ناوبراو نەبووە.
مەسعود بارزانی
مەسعود بارزانی،سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەربارەی سەردانی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەدا، ئەمڕۆ لە ئانکارا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز كرد و لەبارەی ئەوەی گوایە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆكی زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستانی بینوەو كۆبونەوەی لەگەڵ كۆبوەتەوە،وتی: ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە و بەھیچ شێوەیەک کۆبوونەوەو دیدارم لەگەڵ ئۆجەلاندا نەبووە”.