نوچەنێت.هەولێر:
بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دەڵێت،لە ئێستادا لە نێوان جەلەولا و سەعدییە پێشمەرگە خەندەق لێ دەدات،لە ڕووی سیاسییەوە كارێكی باش نییە و زیانی هەیە، چونكە جیاكردنەوەی جەلەولایە لە سەعدییە و دیاریكردنی سنوورە لە نێوان ئەو دوو شارۆچكەیەدا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین،بە ماڵپەری فەرمی حیزبهكهی راگەیاندوه:”لە ئێستادا دۆخی ناوچەكە ئارام بووەتەوە و هاتوچۆ هەیە، بەرنامەیەكیش دانراوە كە ئەگەر بە هۆی سەرماوە نەبێت، ئاوارەكانی گوندەكانی رۆژهەڵاتی جەلەولا بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵەكانیان، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بەرنامەیەك بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی ناو جەلەولا نییە و، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی ئاوارە كوردەكان بگەڕێنینەوە”.
بەرپرسهكهی پارتی وتیشی:”لە ئێستادا لە نێوان جەلەولا و سەعدییە پێشمەرگە خەندەق لێ دەدات، بۆیە بە رای من ئەمە لە ڕووی سیاسییەوە كارێكی باش نییە و زیانی هەیە، چونكە جیاكردنەوەی جەلەولایە لە سەعدییە و دیاریكردنی سنوورە لە نێوان ئەو دوو شارۆچكەیەدا”.
شێخ مستەفا ڕوونیشی كردەوە:ئێستا هێزی پێشمەرگە لەناو جەلەولایە و حەشدی شەعبییش لە سەعدییە و سەربازگەی كوبرایە، بۆیە باشتر بوو ئەو خەندەقە لێ نەدرێت و ئەو سنوورە لێك جیا نەكرێتەوە.