‌ دوو برا لە سلێمانی سزا ده‌درێن

0

نوچەنێت.هەولێر:

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەێنێت،دوو برایان دەستگیركردوە بەهۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرەوەو دادوەریش سزای داون بەهۆی تاوەنەكەیانەوە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاندوە:له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات ،له‌ رۆژی (24/5/ 2015) دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

 

له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات ،له‌ رۆژی (24/5/ 2015) دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن ، دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ له‌ڕۆژی (9/12/2015 ) سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

 

1- تاوانبار (ا،م،ن) له‌دایكبوی ساڵی (1985 ) عێراق/ سلێمانی، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) هه‌زار دینار .

 

2- تاوانبار (ن،م،ن) له‌دایكبوی ساڵی (1983 ) عێراق/ سلێمانی، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) هه‌زار دینار .

 

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com