نوچه‌نێت – زه‌مان
ئێران پێیوایه توركیا خه‌ریكی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانیی نایاساییه، به ناوی ” بامه‌ڕنی” له هه‌رێمی كوردستان.
ئاژانسی ” فارس” ی ئێرانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی له شوێنی دروستكردنی ئه‌و بنكه توركیه بڵاو كردوه‌ته‌وه. به‌بێ زانیاری حكومه‌تی به‌غدا.
ئه‌و ئاژانسه ده‌ڵێت: ئه‌و بنكه‌یه ده‌كه‌وێته پارێزگای دهۆكی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
جێگه‌ی باسه هه‌ینی رابردوو توركیا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ناردوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و مقۆمقۆی زۆری دروست كردووە.
ئه‌نقه‌ره‌ش رایگه‌یاند: كه بۆ راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له جه‌نگی دژی داعش ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ناردوه‌ته ئه‌وێ.
به‌ڵام وه‌ك هه‌ندێك به‌رپرسی عێراقی رایانگه‌یاندوه: ئه‌و كه‌تیبه‌یه‌ی توركیا به‌بێ مۆڵه‌ت و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق هاتوونه ناو سنوره‌كانی عێراقه‌وه و قه‌یرانییان دروستكردوه.
به‌مهۆیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه سكاڵای فه‌رمی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر توركیا له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا نه‌كشێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران روونیكرده‌وه، ئه‌و سه‌دان كرێكاره‌ی توركیا ناردوونی بۆ دروستكردنی ئه‌و بنكه‌یه به هه‌مان شێوه سه‌روه‌ری عێراقییان پێشێل كردوه و مافی دراوسێیه‌تییان به‌هه‌ل قۆستوه‌ته‌وه. ئه‌و مافه یاساییه‌یان پێشێل كردوه.
ئێران: توركیا بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
0
Share.