له‌ قودس مۆری پادشایه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ته‌وراتدا ناوی هاتوه‌

0

نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
زانایانی شوێنه‌وار له‌ ئیسرائیل رایانگه‌یاند، پارچه‌یه‌كییان دۆزیوه‌ته‌وه‌ ته‌مه‌نی 2700 ساڵه‌ و له‌سه‌ر مستیله‌ی پادشا حه‌زقیا هه‌ڵكۆڵراوه‌. كه‌ له‌ ته‌وراتدا ناوی هاتوه‌.
ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واره‌ شێوه‌ی هێلكه‌یی هه‌یه‌ و پانییه‌كه‌ی 13 میلیمه‌تره‌. له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا بوه‌ كه‌ پادشا حه‌زقیا مۆری كردوه‌.
گروپێك له‌ زانكۆی عیبری له‌ قودس، ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ ته‌نیشت ئه‌و دیواره‌ی به‌ده‌وری شاری قودسی كۆندا دروست كرابوو.
له‌سه‌ر پارچه‌كه‌ هێمای خۆرێكی باڵدار هه‌یه‌ و به‌ زمانی عیبریه‌ كۆن لێینوسراوه‌ ” پادشا حه‌زقیا ی كوڕی پاشا ئاحازی پاشا یه‌هودا”.
پادشا حه‌زقیا كه‌ له‌ نێوان ساڵانی 727- 698 ی پێش زایین، حوكمڕان بوه‌. له‌ ته‌وراتدا به‌ سیفاتی باش باسكراوه‌.
ئیلات مزار له‌ به‌شی شوێنه‌واری زانكۆی عیبری له‌ قودس ده‌ڵێت ” ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا، مۆری پادشایه‌كی به‌نی ئیسرائیل ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ته‌وراتدا باسكرابێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com