نوچه‌نێت-شه‌فه‌ق نیوز
هه‌وادارانی تورك له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌دیله گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی به‌ریتانییان، به دزینی ئاوازی یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی كورد ئه‌حمه‌د كایا. تۆمه‌تبار كرد.
لێكچونێكی زۆر له نێوان گۆرانی “million years ago”ی ئه‌دیل و گۆرانی “acilara tutunmak” ی ئه‌حمه‌د كایای گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی كورد هه‌یه. بۆیه ئه‌مه‌ش وای له هه‌وادارانی موزیك كرد، ئه‌دیل به دزینی ئه‌و ئاوازه تۆمه‌تبار بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركیش بڵاوی كردوه‌ته‌وه، كه گۆرانی”million years ago” كه له دوا ئه‌لبومی ئه‌دیلدا بڵاو بوه‌وه و فرۆشێكی زۆری هه‌بوو. ئاوازه‌كه‌ی زۆر له گۆرانی “acilara tutunmak” ی ئه‌حمه‌د كایا ده‌چێت، كه له ساڵی 1985 بڵاو بوه‌ته‌وه.
له‌لای خۆشییه‌وه گوڵتان كایای هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د كایا له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ” ده‌یلی پۆستا” ی توركی گوتویەتی: پێموایه ئه‌و گۆرانیبێژه جیهانییه ئاوازێكی مێرده‌كه‌می دزیوه. ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌دیل زانیبێتی ئه‌و ئاوازه هی ئه‌حمه‌د كایایه. ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه دزییه.
ئه‌حمه‌د كایا یه‌كێكه له گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ره دیاره‌كانی كورد و له ساڵی 1957 له شاری ماڵتا له باوكێكی كورد و دایكێكی تورك له‌دایكبوه له ساڵی 2000 له مه‌نفا له فه‌ره‌نسا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌دیل به دزینی ئاوازی گۆرانیبێژێكی كورد تۆمه‌تبار ده‌كرێت
0
Share.