نوچه‌نێت- لاستامپای ئیتالی
رۆژی چوارشه‌ممه ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی راگه‌یاندن، رایانگه‌یاند كه
” دالای لاما” داوای كردوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش بكرێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه باوكی رۆحی تبتییه‌كان، له‌گه‌ڵ داعش هاوسۆزه .
رۆژنامه‌ی لاستامپای ئیتالی دووشه‌ممه‌ی پێشوو قسه‌كانی دالای لامای گواستوه‌ته‌وه كه گوتویه‌تی ” گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ داعش كه ده‌ستی به‌سه‌ر رووبه‌رێكی به‌رفراوانی سوریا و عێراقدا گرتوه. له‌پێناو بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاشتیدایه”.
رۆژنامه‌ی گلۆباڵ تایمزی چینی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ئاینی تایفه‌گه‌ری له په‌رله‌مانی چین بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ” دالای لاما ده‌ڵێت گوێیان لێده‌گرم و لێیان تێده‌گه‌م و رێزییان ده‌گرم” ئه‌مه‌ش ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه هاوسۆزه له‌گه‌ڵیان و پشتگیری‌یان ده‌كات.
ئه‌وه‌شی وت كه هۆكاری ئه‌و هاوسۆزییه‌ی دالای لاما، بۆ راستییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز ژیانی سیاسی ئه‌و خاڵی نه‌بوه له توندوتیژی.