نوچه‌نێت- به‌یان نیوز
حه‌یده‌ر عه‌بادی، به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌چێته ئه‌و شوێنه‌ی هێزه‌كانی توركیای تێدا جێگیر كراوه له عێراق ، له ئاسمانه‌وه سه‌یری ده‌كات.
به ته‌واوبوونی ئه‌و مۆڵه‌ته 48 كاتژمێرییه‌ی عێراق بۆ توركیای دانابوو، بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له خاكی عێراق و ئه‌گه‌رنا سكاڵای فه‌رمی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
توركیا داوای دانوستان و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات، بۆ گفتوگۆ كردنی زیاتر له‌سه‌ر ژماره‌ی سه‌ربازه توركه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق، بۆ راهێنانی خۆبه‌خشه‌كان به مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ، كه له ساڵی پاره‌وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه.
به‌وێنه : عه‌بادی به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌یری ئه‌و شوێنه ده‌كات كه هێزه‌كانی توركیای لێیه
0
Share.