ڤلادیمیر پوتین،، ھیوادارین ناچار نەکرێین لە شەڕی داعشدا چەکی ئەتۆم بەکار بھێنین.

0

نوچە.نێت.کوردسات

 

 

 

“ڤلادیمیر پوتین” سەرۆکی روسیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە پێویستە ھەموو شتێک لە شەڕدا بەکار بھێنین بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

“پوتین” راشیگەیاند موشەکی “کالبێری” و “کەی ئێن ١٠١ ” کە دوو جۆری پێشکەوتوون کاریگەری زۆریان ھەیە و بە باشی دەتوانن ئامانجەکان بپێکن وتیشی ھیوادارم بۆ کۆتایھێنان بە تیرۆر ناچار نەکرێین ئەتۆم لە موشەکەکاندا بەکار بھێنین ھەرچەندە دەتواندرێت بەباشی رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە.

جێگای ئاماژەیە روسیا بۆ لێدان لە مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە سوریا موشەکی “کالبێری” و”کەی ئێن ١٠١ ” بەکارھێنا کە موشەکی دوورمەودان و وردن لە پێکانی ئامانجەکاندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com