گۆڤاری تایم. مێرکلی وەکوو کەسایەتی ساڵ ناساند

0

نوچە-بی بی سی
گۆڤاری تایم، ئەنجێلا مێرکلی، راوێژکاری ئەڵمانایای وەکوو کەسایەتی ساڵی ٢٠١٥ دیاریکرد. ئەم گۆڤارە رۆڵی خانمی مێرکلی لە کۆنترۆلکردنی قەیرانی قەرزی ئەروپا، قەیرانی پەنابەران و کێشمەکێشەکانی ئۆکراینی ستایش کردووە.
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێرانیش یەکێک بوو لە بەرنژێرەکانی گۆڤاری تایم بۆ کەسایەتی ساڵ.
ئەم گۆڤارە رایگەیاندووە: ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، دۆناڵد ترامپ یەکێک کاندیدی کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری، چالاکانی مەدەنی بزووتنەوەی مافی رەش پێستەکانی ئەمریکا، بەربژێرەکانی دیکەی کەسایەتی ساڵ بوون.
گۆڤاری تایم لە ساڵی ١٩٢٧ەوە کاریگەرترین کەسایەتی، گروپ یان ئایدیا وەک کەسایەتی ساڵ هەڵدەبژێرێ.
هۆی هەڵبژاردنی مێرکلی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە “لە جیهانێکدا کە هیدایەتی ئەخلاقی وەک پێویست بوونی نییە. خۆڕاگر بووە و بەرامبەر بە ستەم راوەستاوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com