نوچە-بی بی سی
مەئموورێکی هێزی ئینتزامی ئێران بە هۆی تەقینەوەوە، لە سیستان و بەلووچستان کوژرا.
حسێن رەحیمی، فەرماندەی هێزی ئینتزامی سیستان و بەلووچستان، ویڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە دەلێت: بەهۆی تەقینەوەیەک لە سەر رێگای مەئموورانی ئینتزامی پاسگای نیک شار. سێ مەئموری پۆلیس کوژران.
ئاژانسی هەواڵدەریی فارس لە راپۆرتێکدا، با سلەوە دەکات کە ژمارەی کوژراوەکان سێ کەسە. چەند مەئمورێکیش لەم تەقینەوەدا بریندار بوون.
هێشتا رووننەبۆتەوە کە چ کەس یان لایەنێک لەم تەقینەوەیە بەرپرسیارە.
گرووپە چەکدارەکانی دژبەری ئێران، کە خۆیان وەک لایەنگری کەمینەی سوننە و نەتەوەی بەلووچ دەناسێنن، پیشتر هێرشی لەم بابەتەیان ئەنجام داوە.
ئێران ئەم گرووپە چەکدارانە بە تیرۆریست ناو دەبات.