نوچە-رادیو زمانە
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: ژمارەیەک فڕۆکەی شەڕکەر وبارهەڵگری خۆیان لە ئەرمەنستان جێگیر کردووە. ئەم هەنگاوەی روسیا بە مانای ئەوە دێ کەروسیە بنکەی سەربازی خۆی لە نزیک ئیروان، پایتەختی ئەرمەنستان بە هێز دەکات.
بە گوێرەی”ریانووستی” ، روسیا لە ئیستادا لەم بنکە سەربازیە، حەوت فڕۆکەی شەڕکەری لە جۆری ئێم ئای-٢٤ و ئێم ئای ٢٨ جێگیرکردووە و ژمارەی ئەم فڕۆکە شەڕکەرانەش زیاد دەکرێ.
ژمارەیەک لە میدیاکانی روسیا ئەم هەواڵانەیان پشتراست کردۆتەوە.
بنکەی سەربازی روسیا لە نزیک ئیروان، لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٨ەوە جۆری فڕۆکەی شەڕکەری “میگ٢٩ی تێدا جێگیر کراوە. مۆسژۆ هەروەها بنکەیەکی سەربازی دیکەی لە شاری گیومری ئەرمەنستان هەیە. گیومری دووەمین شاری گەورەی ئەرمەنستانە و دەکەوێتە نزیک سنووری تورکیا.
روسیا فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆی لە نزیک تورکیا جێگیردەکات
0
Share.