فەرماندەی بەسیجی ئێران: خاتەمی لایەنگری فکریەتی داعشە

0

نوچە-دیگربان
محەممەد رەزا نەقدی،فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێران دەڵێ: محەممەد خاتەمی ،سەرۆککۆماری پێشووی ئێران کەسێکی”غەیرە شیعە”و لایەنگری” جۆرێک لە فکرییەتی داعش”ە.
نەقدی لە درێژەدا دەڵێ: ئەو رۆحانیەی کە لە جلوبەرگی روحانیەتی شیعە لە کاتی فیتنەی ساڵی ٨٨ و بێ ئەوەی سەرنجی ئەوە بدات، کە سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە بووە، دەچێتە لای شای شەرابخۆری ئالی سعود و بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێران”کەسبی تەکلیف”دەکات.
هاوکات لە داوەتی ئیمارات پارە وەردەگرێ.ئەم کەسە،کەسێکی شیعە نییە و بە جۆرێک لە جۆرەکان داعشییە.
هاوکات هێرش دەکاتە سەر عەتائوڵا موهاجرانی، وەزیری پێشووی ئیرشادی ئێران و وەک نموونەی ئیسلامی ئەمریکایی ناوی دەبات.
لە گەڵ نزیک بوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و شوورای نیگابان لە ئێراندا، هێزەتوندڕەوەکانی نزیک لە عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی، هێرشەکانیان بۆ سەر محەمەمەد خاتەمی زیاد کردووە.
وادێتە بەرچاو کە ئەم هێرشانە پەیوەندی بە شەڕی دەسەڵات و لێدانی ریفۆرمخوازەکان بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com