نوچە-بی بی سی
نووسینگەی راگەیاندنی ویلایەتی نەنگێرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، رایگەیاندووە: لە دوو رووداوی جیا جیادا ٣٩ بەرهەڵستکار کوژراون.
ئەم نووسینگەیە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بە هۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی تالیبان لە وێلسوالی ٢٣ ئەندامی ئەم گروپە کوژراون، یەکێ لە کوژراوەکان فەرمانەیەکی تاڵیبانە.
راگەیێندراوەکە دەڵێت: لە رووداوێکی دیکەدا، بە هۆی شەڕ و پێکدادان لە نیوان چەکدارەکانی تالیبان و داعش لەم ویلایەتە،١٦ کەس لە هەر دوو لا کوژراون. ویلایەتی نەنگێرهار لە ماوەی رابردووە بۆتە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی حکومەت، تالیبان و داعش.
لە ئێستادا نەنگێرهار، یەک لەو ناوچانەیە کە داعش تیایدا جێگیر بووە و خەریکی ئەندام گیری یە.
دەوڵەتی ئەفغاسنتان، داعش وەک یەکێ لە هەڕەشە سەرەکییەکان بۆ سەر تەناهی ئەم وڵاتە ناوبرووە، لەم رووەشەوە پلانی تایبەتی بۆ رووبەروو بوونەوەی داڕشتووە.
شەڕ لە نیوان داعش وتاڵیبان ١٦ کوژراوی لێ کەوتەوە
0
Share.