نوچەنێت
ئەحمەد رەزا پوردەستان، فەرماندەی هێزی زەمینی ئەرتەشی ئێران دەڵێت: مانۆرێکی دژە تیرۆریستی ئەم هێزە بە پێی هەڕەشە و مەترسیەکانی داعش، لە رۆژانی داهاتوو لە دەوروبەری تاران بەرێوەدەچێ.
سەرتیپ پوردەستان رۆژی سێ شەممە رایگەیاند: بۆ بەرگری لە وڵاتەکەمان جگە لە چەکی ئەتۆمی، کیمیایی ومیکرۆبی نەبێ، هەموو چەکێک بەکار دێنن.
لە ماوەی رابردوودا، بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی ئێران لە چەند لێدوانی جیاجیا. باسیان لە ئامادەیی وڵاتەکەیان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.
فەرماندەی هێزی زەمینی ئەرتەشی ئێران سەبارەت بە پەیوەندی سەربازی نێوان ئێران و روسیا دەڵێت: بڕیاروایە یەکەمین قەرارداد ئێس٣٠٠ بووە لە نیوانماندا وئێستاش تانکی تی-٩٠ لە دەستوری کارماندایە.
هەروەها سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئێران لە سوریا وعێراق پوردسەتان گوتویەتی: بوونمان لەم وڵاتانە لایەنی موستەشاری هەیە وپێدەچێ بە شێوەی زەمینی وئاسمانیش بوونمان هەبێ.
ئەرتەشی ئێران بۆ ئامادەیی لە بەرامبەر داعش مانۆڕی دژەتیرۆریستی بەڕێوەدەبات
0
Share.