ئەمرۆ مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دابەشدەكرێت

0

نوچەنێت.هەولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی رایدەگەێنێت ئەمڕۆش موچەی مانگی ئابی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دابەشدەكرێت و ئەم هەفتەیش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە‌ڕاگه‌یه‌نراوێك رایگەیاندووە:لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەدا:ئەمڕۆ چوارشەممە 9/12/2015 مووچەی مانگی ئابی هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە:سەبەینێ پێنجشەممە 10/12/2015 مووچەی مانگی ئابی خانەنشینان دابەش دەكرێت و بەمەش كۆتایی بە دابەشكردی مووچەی مانگی ئاب دێت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com