عولا غانم: حەزم دەکرد خۆم بە ئوردوغان- دا بتەقێنمەوە

0

نوچە.نێت.یوم جدید

 

کەناڵی ئاسمانی “الحياة” لەبەرنامەی ١٠٠ پرسیار ،میوانداری هونەرمەندی بەتوانا علا غانم-ی کرد.

پێشکەشکار راغدە شلهوب، پرسیاری ئاراستەی هونەرمەند کرد وتی : ئەگەر تۆ قومەبەلەیەک بیت خۆت بەکێدا ئەتەقێنیتەوە؟ علا وەڵامی دایەوەت وتی : ئوردغان لەباوەش ئەکەم و بەیەکەوە خۆمان ئەتەقێنینەوە.

پێشکەشکار راغدە شلهوب، پرسیاری کردەوە وتی:  ئایا سەرۆکی لەکار لابراوی میسر حوسنی موبارەک پێت باشە دادگایی بکرێت یاخود شایەنی خەڵات کردنە؟ ئەو هونەرمەندە رایگەیاند کە ” سەرۆکی لەکار لابراو حوسنی موبارەک پێویستە خەڵات بکرێت چونکە حوسنی موبارە ووڵاتی نەفرۆشتوە هەروەک ئەو بێکەڵکانەی ئێستا کردوویانە”.

هەر لەمیانەی بەرنامەکەدا ،هونەرمەند عولا، پێی باشە کە کارێکی هونەری سینەمایی پێشکەش بە سوزان موبارەک، هاوسەری سەرۆکی لەکار لابرو حوسنی موبارەک بکرێت کە باس لە ژیانی خۆی بکات، بەپێی ووتەکانی عولا لەبەرنامەکەدا دەڵێت کە هونەرمەند محەمەد رەمەزان شایەنی ئەوەیە بگاتە ئاستێکی جیهانی.

شایەنی باسە هەر لەبەرنامەکەدا عولا ئاشکرایکرد کە توشی خیانەتی زەوجی بوە، کاتێک بەچاوی خۆی دەبینێت هاوسەرەکەی لەگەڵ ئافرەتێکی تر لەژووری نوستنی دا پێکەوەن، بەڵام وەک خۆی دەڵێت زۆر گرنگ نەبوو بەلامەوە چونکە راهاتبوم”..



Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com