پەیەدە بەرامبەر كۆنگرەكەی ریاز كۆنگرەیەك لە دێرك سازدەكات

0

نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پارتی یەكێـی دیموكراتی”پەیەدە” و یەكینەكانی پاراستنی گەل”یەپەگە” و دەستەی هەماهەنگی سوریا بەسەرۆكایەتی حەسەن عەبدولعەزیم، رەوتی قەمح بەسەرۆكایەتی هەیسەم منان و ژمارەیەك لە كەسایەتی ئاشوری و توركمانی و عەرەبی لە كۆنفرانسەكەدا دەبن.
بڕیارە ئەم كۆنفرانسە ئەمڕۆ 8-12-2015 لەشاری دێركی رۆژئاوای كوردستان ببەسترێت.
كۆنفرانسەكە وەك وەڵامێك بەرامبەر بە كۆنفرانسەكەی ریاز، كە ئەمڕۆ لەسعودیە بەڕێوەدەچێت. زۆربەی ئۆپۆزسیۆنی سوری و نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمان لە دژی داعش تێدا بەشدارن.
ئەمە لەكاتێكدادێت، كە بەرپرسانی سعودیە، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پەیەدە و یەپەگەیان بۆ كۆنفرانسەكەیان بانگێهشت نەكردووەو تەنیا دوونوێنەری ئەنجوومەنی میشتمانی كورد لە كۆنفرانسەكەی ریاز دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری كانتۆنەكان لە كاردانەوەیەكی پێشوەختدا، رایگەیاندبوو : كە بەهیچ بڕیارێك پابەندنابن، كە لە كۆبوونەوەی ریازدا دەدرێت و هیچ كەسێ: ناتوانێ‌ بڕیارەكانی ئەو كۆبوونەوەیە بەسەرئەواندا بسەپێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com