لە فرۆكەخانەی بەغدا شەڕەبۆكس روویداوە

0

نوچەنێت: تایبەت
بە گوێرەی زانیارییەكان، رۆژی شەممەی رابردوو 5ی12ی2015، لە فڕۆكەخانەی بەغدا بەبێ‌ هیچ پاساوێك، هێرشیان كردووەتە سەر چەند پەرلەمانتارێكی كورد سوكایەتیان پێكردوون و بە شێوەیەكی نابەرپرسانە هەڵسوكەوتیان لە گەڵ كردوون.
سەبارەت بەو هێرشەی كە كراوتە سەر ئەو پەرلەمانتارانە د.ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوچەنێتی راگەیاند: ئەوەی لە فڕۆكەخانەی بەغدا بەرانبەر بە پەرلەمانتاران دەكرێ‌ سیاسی نییە. بەڵكو هەڵسوكەوتی شەخسییە و تایبەت نییە بە پێكهاتەیەك و بەرانبەر بە پەرلەمانتارانی عەرەبیش كراوە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتی: پێشتریش لە فرۆكەخانەی بەغدا شەڕە بۆكس روویداوە . دواتر بەدوادا چوون كراوە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، پێیان راگەیەنراوە ئەو حاڵەتانە قبوڵكراو نییە. بۆیە هەر جارێك ئەو جۆرە كێشانە روویدابێت، دواتر لە لایەن بەر پرسانی فڕۆكەخانەوە داوای لێبووردنیان كردووەو چاكسازییان ئەنجامداوە، ئەوەی روودەدات لە سەر نەزانی ستافی فڕۆكە خانە روودەدات.
ئەشواق جاف باسی لەدروستكردنی كێشە بەرامبەرخۆشی كرد” بەرامبەر خۆشم پەڵپ و بیانوو گرتن هەبووە. لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانتار حەسانەی هەیە، بەڵام بەرامبەر پەرلەمانتاری هەموو نەتەوەكان كێشە دروستكراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com