داعش لە ساڵێکدا ٨٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە

0

نوچە-بی بی سی
لە راپۆرتێکدا کە لە لایەن ئەنیستیتۆیەکی چاودێری داراییەوە سەبارەت بە رێژەی داهاتی داعش بڵێ‌و بۆتەوە، هاتووە، ئەم گروپە لە مانگدا ٨٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە.
ئەم ئەنیستیتۆیە کە لە لەندەن بەرێوە دەجێ دەڵێت:٥٠%ی داهاتی داعش لە رێگەی وەرگرتنی ماڵیات و هەروەها داگیرکاردنی ئەمواڵ و داراییەوە دابین دەکرێ.
هەر وەها بە گوێرەی راپۆرتەکە،٤٣%ی داهاتی لە رێگەی فرۆشتنی نەوت و ئەویتریشی لە رێگەی قاچاقی مادە سڕکەرەکان، عەتیقە، جینایەت، فرۆشتنی کارەبا و پارەی دیاری دابین دەکرێ.
بە پێی راپۆرتی ئەم ئەنیستیتۆیە، بە پێچەوانەی قاعیدە، ئەم گروپە بە رادەیەکی کەم بە یارمەتی دەرەکییەوە بەستراوە.
هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش، ئەم دواییانە زۆرتر لە سەر پچڕانی سەرچاوە داراییەکانی ئەم گرووپە چڕ بۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com