تا ئێستا به سه‌ددان ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ حزبه‌كان چووه
ماوه‌ی 18 ساڵه چاودێری دارایی وردبینی له بودجه‌ی حزبه‌كاندا نه‌كردووه
راپۆرتی: رێبوار ره‌زا چوچانی
به‌گوێره‌ی یاسای حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت هه‌موو حزبه‌كان له‌خه‌رجكردنی بودجه‌كه‌یان ملكه‌چی چاودێری دارایی بن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ راپۆرتێكیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌چۆته دیوانی چاودێری دارایی، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌ڵێت “ئه‌و یاسایه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه”.
له دوای راپه‌رینی ساڵی (1991)ی كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له دژی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن، یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌و هه‌رێمه، نه‌بوونی شه‌فافییه‌ته له بواری دارایی حكومه‌ت و حیزبه‌كانییان، ئه‌مه‌ش بۆته بنه‌مایه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌نده‌ڵی له‌و هه‌رێمه‌دا، كه به گوێره‌ی زانیارییه به ده‌ستهاتووه‌كان، هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم (پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمی كوردستان) و (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق سكرتێری گشتییه‌تی) ده‌ستییان هه‌بووه له‌م دۆخه‌دا، چونكه ئه‌وان له ماوه‌ی دوای راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا، ده‌ستییان به‌سه‌ر جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری ئه‌و هه‌رێمه‌دا گرتووه و به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌وانیش مامه‌ڵه به بودجه‌ی هه‌رێمه‌كه‌وه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی یاسای حیزبه‌كان ژماره (17)ی ساڵی (1993)ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه پاشان ساڵی (1997) له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌موار كراوه‌ته‌وه، حكومه‌ت بۆی نیه مونحه به حزبه‌كان بدات، له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی په‌رله‌ماندا نه‌بێت، چونكه وه‌ك له بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (14)دا هاتووه “ئه‌و ده‌سنگه‌یه (المنح)ی كه له بودجه‌ی هه‌رێمدا بۆ حیزبه‌كان داده‌نرێت، به‌پێی به‌ند و به‌ستێك (ضوابط) كه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات دابه‌ش ده‌كرێت”، به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕگه‌یه، تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكاری یاسایی كردووه، چونكه تا ئێستا مونحه‌ی حزبه‌كان له ده‌ستی حكومه‌تدایه و گوێ نه‌دراوه به هیچ (ضوابط)ێكی په‌رله‌مانی كوردستان، جگه له‌مه، تا ئێستاش ئه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به حیزبه‌كان ده‌درێت، به بودجه ناوی ده‌هێنرێت، له كاتێكدا ئه‌مه سه‌رپێچییه‌كی تری ئه‌و بڕگه یاساییه‌یه، له ماوه‌كانی رابردووش‌دا، به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مان، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌ۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر داوا و راسپارده‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، “بودجه”ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی بڕی، كه به وته‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، “بڕینی ئه‌و بودجه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داواكاری روخاندنی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه”.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (14)ی هه‌مان یاسا، ده‌بێت ده‌رگای حیزبه‌كان كراوه بێت، به‌ڕووی چاودێری داراییدا، تا وردبینی خه‌رجیاتی “مونحه”كه‌یان بكات، له‌و بڕگه‌یه‌دا هاتووه “حساباتی حیزب ملكه‌چ ده‌بێت بۆ ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا و، حیزبیش پێویسته له‌سه‌ری، هه‌ر پاره‌یه‌كی هه‌بێت و بوونی هه‌ر پاره‌یه‌كی له ده‌ره‌وه هه‌بێت یان بیه‌وێت له ده‌ره‌وه بیهێنێته‌وه، به حه‌واڵه كردن قبوڵی بكات، ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندداره‌كانی لێ ئاگادار بكات”.
به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت ئه‌و ماددانه‌ی یاساكه‌ی پشتگوێ خستووه، كه په‌یوه‌ستن به لایه‌نی دارایی حیزبه‌كانه‌وه، كه به گوێره‌ی زانیارییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان، تا ئێستا دیوانی چاودێری دارایی له هیچ كام له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، به دواداچوونییان بۆچۆنێتی خه‌رجیاتی “بودجه”ی حزیبه‌كان نه‌كردووه، كه ئه‌م زانیارییانه‌ش، له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه له‌دوای رووداوه‌كانی (17)ی شوباته‌وه، كه به هۆی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كوردستان له دژی گه‌نده‌ڵی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌ستی كرد به “هه‌ڵمه‌تێكی چاكسازی”، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌گه‌شتۆته به‌رده‌رگای حیزبه‌كان، به حیزبه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه.
هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم (پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی) و (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێریه‌تی)، به‌شی زۆری “بودجه”ی حیزبه‌كان بۆ خۆیان ده‌به‌ن، پارتی پێشتر بڕی (75) ملیۆن دۆلاری وه‌ر ده‌گرت و به‌ڵام ئێستا به‌بڕیارێكی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه به بڕی (5) ملیۆن دۆلار، یه‌كێتیش به هه‌مان شێوه پێشتر بڕی (75) ملیۆن دۆلاری وه‌رده‌گرت و ئێستا كراوه به بڕی (5) ملیۆن دۆلار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌ی تر و له رێگه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی تره‌وه وه‌ك (وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی و ئاسایش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه)، به‌شێكی زۆری بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ كادیره‌كانی ئه‌و دوو حیزبه ته‌رخان ده‌كرێت، له دوای ئه‌و دوو حیزبه‌ش، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پله‌ی دووه‌م دێت و بڕی (500) ملیۆن دینار و یه‌كگرتووی ئیسلامی بڕی (450) ملیۆن دینار و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕی (400) ملیۆن دینار و حیزبی شیوعی بڕی (450) ملیۆن دینار و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بڕی (200) ملیۆن دینار و حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان بڕی (350) ملیۆن دینار و حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه بڕی (400) ملیۆن دینارییان پێده‌درێ، ئه‌مه جگه له بودجه‌ی حیزبه بچوكه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌مووی له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانمان، جگه له حیزبه‌كان خۆیان، كه‌سی تر نازانێت ئه‌و داهاته‌یان چۆن خه‌رج ده‌كه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ساڵی( 1992)ه‌وه تا ئێستا، به سه‌دان ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به حیزبه‌كان دراوه.
دكتۆر زانا ره‌ئوف هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی كه سه‌روه‌ختێك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانیش بووه، ره‌خنه له جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسای حیزبه‌كان ده‌گرێت، به‌بڕوای ئه‌و، جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و یاسایه، رێگری ده‌كات له ئاشكرابوونی سه‌رمایه‌ی سه‌ركرده‌كان، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، “ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وایكردووه، كه گیرفانی حیزب و سه‌رۆك لێك جیانه‌بێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێر، ده‌ڵێت “پێموایه به‌دواداچوون كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرابێتیش له ئاستێكی باڵادا بووه و كارمه‌نده‌كانی خواروو نازانن چۆن بووه”، ئه‌مه له كاتێكدا زانیارییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، تا ئێستا ئه‌و دیوانه هیچ به‌دواداچوونێكی نه‌كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، دكتۆر سه‌لاحه‌دین بابه‌كر، وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ره‌تی ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا دیوانی چاودێری دارایی لێكۆڵینه‌وه‌یان له حسابات و خه‌رجیاتی بودجه‌ی حیزبه‌كه‌یان كردبێت، ده‌ڵێت “تا ئێستا نه ئه‌وان هاتوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و نه دا‌واشیان كردووه كه ئێمه حساباتی مالیه‌ی خۆمان بنێرین بۆیان، له كاتێكدا ئێمه پێمان خۆشه ئه‌و داوایه بكه‌ن، چونكه ئه‌وكات خۆمان به وردی چۆنێتی سه‌رف كردنی بودجه‌ی خۆمانیان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستییان”.
بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی به‌رپرسانی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و له هه‌مانكاتدا رووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌ی پرسیار له باره‌ی هۆكاری ئاشكرا نه‌كردنی چۆنێتی خه‌رجیاتی بودجه‌ی حیزبه‌كه‌یان بۆ چاودێری دارایی، په‌یوه‌ندیمان به چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی ده‌ست نه‌كه‌وت.
ئه‌گه‌رچی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی له ماوه‌كانی رابردوودا، به دیوانێكی كاریگه‌ر وه‌سف ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و دیوانه‌ش تا ئێستا نه‌یتوانیووه به‌دواداچوون بۆ چۆنێتی سه‌رف كردنی بودجه‌ی یه‌كێتی و حیزبه‌كانی تر بكات، به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له‌و دیوانه، تا ئێستا هیچ وردبینییه‌ك نه‌كراوه له‌و باره‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه، وردبینی له “بودجه”ی حیزبه‌كان به كاری سه‌خت ده‌زانێت و پێشیوایه هه‌ردوو دیوانی چاودێری هه‌ولێر و سلێمانی له رابردوودا، “نه‌یانتوانییوه به‌دواداچوون و وردبینی له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن”، ئه‌و سه‌رچاوه وتی “ئێمه تا ئێستا ئه‌و كاره‌مان نه‌كردووه، بۆیه تا ئێستا نازانین چۆن ئه‌و پاره‌یه خه‌رج ده‌كرێت، دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێریش به‌و كاره هه‌ڵنه‌ستاون، چونكه ئه‌وان وردبینییان له بودجه‌ی حكومه‌ت نه‌كردووه، ئێستا چۆن وردبینی پاره‌ی حیزب ده‌كه‌ن”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی دان به دیوانی چاودێری داراییه‌دا نانێت و خۆی هه‌ستاوه به درووست كردنی دیوانێكی له‌و شێوه‌یه له ناو حیزبه‌كه‌یاندا و بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه پێشتر تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پرۆژه‌یه‌كی هه‌بوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت، به‌ڵام له چه‌ندین رووه‌وه پارتی و یه‌كێتی كه رێككه‌وتنێكی ستراتیژی دوور مه‌ودا له نێوانییاندا هه‌یه، پێشلی ئه‌و پرۆژه‌یان كردووه، ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـتی نیشتیمانی كوردستان، هۆكاری ئاشكرا نه‌كردنی چۆنێتی خه‌رجیاتی بودجه‌ی حیزبه‌كه‌ی بۆ دیوانی چاودێری دارایی، بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌و یاسایه تا ئێستا به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌كراوه، وتی “هه‌ر كاتێك ئه‌و یاسایه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ كرا، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئاماده‌ین هه‌موو بڕیارێكی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ین”.
بۆ پشتڕاست كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێره‌وه كرا، به‌ڵام وه‌ڵامێكمان ده‌ست نه‌كه‌وت.