وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ئێران راستیەکان دەشارێتەوە

0

نوچە-رادیو فردا
دوابەدوای هاتنە ئارای گرژی و ئاڵۆزی دیپلۆماتیک لە نیوان تاران و ئەنقەرە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە: رەفتار و لێدوانی هەندێک لە بەرپرسانی ئێرانی لە دوای پەیوەندی تەلەفونی سەرۆککۆمارەکانی هەر دوو وڵات، کارێکی “غەیرە ئەخلاقی” و فریودان و بەلارێدابردنی خەڵکی ئێرانە.
تانجی بیلگەیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رۆژی یەک شەممە رایگەیاند: لێدوانی هەندێک لە بەرپرسانی ئێران فریودان و بەلاڕێدابردنی رای گشتی ئێرانە.
بیلگەیچ هاوکات رەخنە لە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ولێدوانی هەندێک لە بەرپرسانی دیکەی ئێرانی دەگرێ.
وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە: ئەنکارا هەرجۆرە تۆمەتبارکردنێک سەبارەت بە یارمەتیکردنی تیرۆریستان لە لایەن وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە. ئەو وڵاتانەی کە یارمەتی وپشتگیری حکومەتی سوریا دەکەن، قەیرانی ئەم وڵاتە قووڵتر دەکەنەوە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، روسیا بە فەرمی تۆمەتی کڕینی نەوتی داعشی لە لایەن تورکیاوە خستۆتە پاڵ ئەم وڵاتە و ئەنقەرەش ئەم تۆمەتانەی رەتکردۆتەوە. لەم نێوەدا ئێرانیش ئەم تۆمەتانەی دووبارە کردۆتەوە. بە تایبەتی کە هەندێک راپۆرت لە میدیاکانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە هاوکاری کوڕەکەی ئۆردۆغان لە گەڵ سەرکردەکانی داعش بڵاو بوونەوە و دواتر کاردانەی سەرۆککۆماری تورکیای بەدوادا هات.

.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com