نوچە-بی بی سی
عێراق هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر تورکیا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر هێزی سەربازی خۆی لە نزیک شاری موسڵ نەکشێنێتەوە، لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا لە دژی ئەم وڵاتە تۆمار دەکات.
بەغداد دەڵێ:ئەم هێزانە بە بێ ئاگاداری و راوێژ لە گەڵ دەوڵەتی عێراق، جێگیر کراوە و بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی عێرا ق هەژمار دەکرێ.
حەیدەر عەبادی لە بەیانێکدا رایگەیاندووە: عێراق مافی بە کارهێنانی هەموو بژاردەیەکی هەیە، یەک لەوان پەنابردن بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەگەر تورکیا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا پاشەکشە بە هێزەکانی نەکات.
داود ئۆغڵو لە نامەیەکدا بەڵێنی بە عەبادی داوە، کە هێزی زۆرتر رەوانەی ئەم ناوچەیە نەکات بەڵام سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان، هیچ رونکردنەوەیەکی نەداوە.