نوچە.نێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی کرد کە: بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلیمانی لەچوارچێوەی پلانی سالانەی خۆیدا هەڵدەستێت بە نمایشی ئەم فلمە كوردیانەی لای خوارەوە کە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانین لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی.
هەر لەم چوار چێوەیەدا لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید لە ڕۆژانی 6 و 7 و 8 /2015/12 سێ فلمی کوردی درێژ نمایش دەکات لە هۆڵی بۆنەکان
کات 3 پاشنیوەڕۆ هاتن بۆ هەموانە .
فلمەکانیش بریتین لە :
1- فلمی 10چرکە …… لەدەرهێنانی ئاکۆ عزیز
2- فلمی تارمایی جەنگی پێشوو ….لەدەرهێنانی هاوڕێ مصطفی
3- فلمی فرمێسکی پەیکەرەکان ……. لەدرهێنانی ئازاد کەرکوکی
شایەنی باسە،، ئەم فیلمانە لە پارێزگای سلێمانی و سنوری قەزا و ناحیەکانی بەردەوام دەبێت