یەکێتی : پارتی هۆکاری کێشەکانە لەبەغدا.. مەلا بەختیار داوای سزادانی دکتۆر رۆژ دەکات
هۆشەنگ
نوچەنێت.سلێمانی
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بەنوچەنێتی راگەیاند، مەلابەختیار و بەشێک لەو شاندە حزبییەی کە بۆ چارەسەری کێشە حکومییەکانی بەغداو هەولێر چوبونە بەغدا!! گەشتونەتە ئەو راستیەی کەبەشێکی گەورەی کێشەکان لەئەستۆی بەرپرسانی کوردە لەبەغداو مەلابەختاریش داوای سزادانی دکتۆر رۆژ لەبارزانی دەکات.
دوای ئەوەی شاندێکی حزبی بەنوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، بەمەبەستی قسەکردن بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دوای سازکردنی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ لایەنەسیاسییەکانی بەغداو سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، بەپێی هەواڵی ئاژانسی شهفهق نیوز، مهلا بهختیار لێپرسراوی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی یهكێتی کە یەکێک لەئەندامانی ئەو شاندە حزبییە بوو، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیانی لەو سەردانەدا بۆ هۆکاری دروستبونی کێشەکان، واباسکردووە ” ههندێك له نوێنهرانی كورد كهمتهرخهم بون له گهیاندنی ئهو پهیامو راسپاردانهی هاوپهیمانی كوردستان خستوێتیه ئهستۆیان”. هەروەها وتیشیەتی”ئهگهر من بومایه لهجیاتی سهرۆكی ههرێم ئهوا لێكۆڵینهوهم لهگهڵ ئهو نوێنهرانه دهكردو ههر كهسێك كهمتهرخهم بوایه سزام دهدا”.
هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە نوچەنێتی راگەیاند، “ئاشکرا دیارە کاک مەلا بەختیار مەبەستی بەرپرسانی کوردە لە حکومەتی عێراق، ئەوەش یەخەی پارتی دەگرێتەوە چونکە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەشێکی سەرەکی لەبەرپرسە حکومییەکان بە سوپاس سالاری عێراقیشەوە پارتین، بەدەرەجەی یەک دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس بەبەپرس دادەنرێت چونکە ئەو جێگری سەرۆک وەزیرانە”.
سەرچاوەکەی نوچەنێت بە تێگەشتن لەبۆچونەکانی مەلا بەختیار و خوێندنەوەی خۆی بۆ کێشەکانی بەغداو هەولێر دەڵێت”سەرۆکی کۆماری عێراق رۆڵی خۆی گێڕاوە تاکو ئێستا یاسایەکی ئیمزا نەکردووە لەزیانی بەرژەوەندییەکانی کورد بێت، بەپێی دەستوریش رەنگە ڕێپێنەدراو بێت دەستبکێشێتە ناو وردەکارییەکانی حکومەت، لەپەڕلەمانی عێراقیش کە یەکێتی سەرۆکایەتی لیستی کوردستانی دەکات، تاکو ئێستا یاسایەک دەرنەچووە بەزیانی کورد بێت، ئەوەی کێشەیە بۆ کورد لەبەغدا، لە دەسەڵاتی جێبەجێکردندایە، دیارە پۆستە دیارەکانی حکومەتیش لە بەغدا بەتایبەت پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران لەدەستی پارتی دایە و ئەتوانین بڵێن بەرپرسی یەکەم لەو کەمتەرخەمیانە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقە کە یەکێک لەسەرکردەدیارەکانی ئەو حزبەیە و بۆ مەسەلەی پێشمەرگەش دەبوو سوپاسالاری عێراق دەوری خۆی هەبوایە کە ئەویش هەر سەربەپارتی یە، بە ئەکید کاک مەلا بەختیاریش بەو ئاراستەدا قسەی کردووە، چونکە وتویەتی کەمتەرخەم بوون لە راسپاردەکانی هاوپەیمانی کوردستان واتە کوتلەی پەڕلەمانی ناگرێتەوە قسەکانی و مەبەست بەرپرسانی حکومەتییە”.
