نوچە-العربیە
مارکۆ رۆبیۆ، پاڵیوراوی پۆستی سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێت: ئیسرائیل لە پێشەوەی بەرەی جیهانیی شەڕ لە دژی”ئیسلامی توندڕەو”ە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وداعش نوێنەرایەتی دەکەن.
بە گوێرەی واشنتۆن تایمز، ئەم سیناتۆرە کۆماریخوازە رایگەیاندووە، ئەمە شەڕی شارستانیەتی لە دژی ئیسلامی ئەخرزەمانە، کە لە کۆتاییدا یەکێک لەم دوو لایەنە سەردەکەون ورێگایەکی میانە بوونی نییە.
بەوتەی سیناتۆر رۆبیۆ، ئیسلامی تەندڕەو، بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە جگە لە ئاراستە کردنی مرۆڤایەتی بەرەو ئاخرزەمان نەبێ، هەر بۆیە هەر جۆرە گفتوگۆ و دیپلۆماسییەک لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، دوای دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمییە هیچ مانا و مەفهومێکی نییە.