نوچە-بی بی سی
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: ئێران لە هەر دوو بەرەی سەربازی و سیاسی پشتگیری ئەسەد دەکات و جەختیشی کردۆتەوە کە ئەسەد هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ویلایەتی پیشتر لە پرۆگرامی تەلەفزیۆنی”دەق وپەراوێز” رایگەیاندووە کە ئەگەر یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوایە، دەوڵەتی ئەسەد کەوتبوو.
راوێژکاری عەلی خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، سەبارەت بە ئایندەی سوریا دەڵێت: ئەگەری ئەوە هەیە کە وڵاتی چین بە هۆی”نیگەرانی لە نفووزی وەهابییەت لە ناوچە موسوڵمان نشینەکانی”خۆی، بەشداری پرۆسەی سیاسی و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان ببێ.
ویلایەتی لە درێژەدا وێڕای رەخنە لە حوزوری وڵاتانی دیکە لە سوریا دەڵێت: ئەو رۆژانەی کە باسیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دەکرد، لە بنەڕەتدا ئامانجیان لەبەریەک هەڵوەشانەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، لە لیبیا دەستیان پێکرد، دوایی گەیشتە سوریا، دواتر چوونە عێراق، سەرنج بدەن چیین بە سەر یەمەن و سۆمالی و ئەفغانستان هێنا.
ئەم لێدوانانەی ویلایەتی لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو ناوبراو سەردانی سوریای کردووە.
ویلایەتی: ئەسەد هێڵی سووری ئێرانە
0
Share.