سەرکردەی تاڵیبان: من زیندووم

0

نوچە-شفقنا
تاڵیبانی ئەفغانستان لە پەیامێکدا کە مودەعییە لە لایەن سەرکردەی ئەم گرووپەوە بڵاوبۆتەوە، دەنگۆی مردنی مەلا ئەختەر مەنسور رەتدەکاتەوە.
بە پێی ئاژانسی هەواڵدەری ئیسنا، پێشتر بەرپرسانی دەوڵەتی ئەفغانستان رایانگەیاندبوو: کە مەلا ئەختەر مەنسور کوژراوە. دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە لایەن دەوڵەتی کابولەوە، زەبیحوڵا موجاهد، وتەبێژی تاڵیبانی ئەفغانستان بەڵێنی دابوو کە ئەم گرووپە بە زوویی پەیامێکی دەنگی مەلائەختەر مەنسور بڵاو دەکاتەوە.
ئێستاش هەواڵدەری فەڕەنسا، باس لە بڵاوبوونەوەی فایلێکی دەنگی ١٦ خولەکی لە لایەن سەرکردەی تاڵیبانەوە دەکات، کە تیایدا دەنگۆی کوژرانی ناوبراو بەدۆ دەخاتەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە کە ئەم دەنگۆیانە”پڕوپاگاندەی دوژمن”ە.
لە پەیامەکەدا سەرکردەی تاڵیبان دەڵێت:ئەم پەیامە تۆمار دەکەم تا هەمووان بزانن کە من زیندووم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com