ویکیلیکس ململانێکانی نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات
نوچەنێت. سلێمانی
ئەگەرچی تاکو ئێستا کێبەرکێکان لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح تەنها لەلایەن راگەیاندنەکانەوە باسکراوەو لای خۆیانەوە رەتکراوەبووە، بەڵام ماڵپەڕی ویکیلیکس پەردە لەسەر ئەو ملاملانێیانە هەڵدەماڵێت، بەپێی بەڵگەنامەیەکی ئەو ماڵپەڕە نێچیرڤان بارزانی ئینکاری لەتوانای بەرهەم ساڵح دەکات و بەرهەم ساڵح یش لەکاتی پێکهێنانی حکومەت دژایەتی وەزیرە نزیکەکانی ئەو دەکات.
سایتی ویكیلیكس راپۆرتێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عیراق بڵاو دەکاتەوە، كه مێژوه‌كه‌ی بۆ كۆتایی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه، لەو راپۆرتەدا هاتووە، کە لەکاتی پێکهێنانی کابینەی شەشەمدا، بەرهەم ساڵح هەوڵی داوە گۆڕانكاری له‌چه‌ند وه‌زیرێكدا بكات کە پێشتر لە کابینەی پێنجەم وەزیر بوون، به‌تایبه‌تی‌ئاشتی هەورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، ئەویش بە پشت بەستن بەو هەڵاراگەیاندنەی لەبارەی ڕێککەوتنی نایاسایی ئاشتی هه‌ورامی و كۆمپانیا بیانیه‌كانی نه‌وت دروستکرا، وەک كۆمپانیای دی ئێن ئۆ، به‌ڵام دوای فشارێكی زۆری نێچیرڤان بارزانی ئاشتی هه‌ورامی به‌وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كان مایەوە.
به‌رهه‌م ساڵح بڕوای وابووە کە هه‌ورامی هۆكاری چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌ی نه‌وت و غازه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆیەش لەکاتی کۆبونەوەیەکی له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌شداری بە ئاشتی هەورامی نەکردووە، ئەویش لەکاتێکدا کە ئەو باسە پەیوەندی بە وەزارەتەکەی ئەو وەزیرەوە هەبووە.
هه‌ر لەو راپۆرتەی ویكیلیكسدا ئەوە دەردەکەوێت کە به‌رهه‌م ساڵح بەوە نەوەستاوە، بەڵکو دوای بێهیوابونی لەوەی کەناتوانێ هەورامی لە له‌پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه، هەوڵی جدی داوە تا له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه متمانه له‌و وه‌زیره بسه‌نرێته‌وه.
سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەنەیوست ناوی بهێنرێت، هەڵسەنگاندنی ئەو هەڵوێستەی بەرهەم ساڵح بۆ نوچەنێت وا دەکات کە” رەبتی بەکێشە و ململانێی نێوان بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی یەوە هەیە، راستە خودی خۆیان هەرگیز باسی ئەوە ناکەن و وا خۆیان دەرناخەن و خوێندنەوەی راگەیاندنەکانی کوردستان لەوبارەوە رەتدەکەنەوە، بەڵام سایتی ویکیلیکس پەردە لەسەر ئەو ململانێیە هەڵدەماڵێت، ئەوە رای بەرهەم ساڵح بۆ وەزیرە نزیکەکانی بارزانی ئاشکرا دەکات کە ئێوە پرسیارتان لەسەر کردووە و ئەوەش ئینکاری بارزانی لەتوانای بەرهەم ساڵح”.
ئەو سەرچاوەی یەکێتی، بەڵگەیەکی تری هەمان ئەو سایتە دەکاتە بنەما بۆ خوێندنەوەکەی و بۆ نوچەنێت دەڵێت” ببینە بەڵگەنامەیەکی هەمان سایت ئاشکرای دەکات، کە سەرکردەکانی پارتی باسی یەکێتی دوای تاڵەبانیان کردووە بۆ باڵێۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق، بەشێک لەسەرکردەکانی هەمان حزب پشتیوانی لە د.بەرهەم دەکەن بۆ جێگرتنەوەی تاڵەبانی، بەڵام بەتەنها نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوان رایەکی تری هەبووە، کە بەنەس لەو بەڵگەنامەدا هاتووە(نێچیرڤان بارزانی پێیوابوه به‌رهه‌م ساڵح نه‌یتوانیوه له ڕابردوو سه‌رنجی ئه‌ندامه دێرینه‌كانی یه‌كێتی به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، بەوەش توانای جێگرتنەوەی تاڵەبانی نابێت، چونکە بۆ ئەوە دەبێت ئەندامە دێرینەکان رازی بن و بەپێی ویستی ئەوان دەبێت)، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەو سایتە پەردە لەسەر ئەو ململانییە ئاشکرا دەکات، کە ئەگەرچی نێچیرڤان بارزانی وتویەتی بمێنێتەوە بەڵام د.بەرهەم تا ئەمرۆش سورە لەسەر لادای ئاشتی هەورامی و کاری بۆ کردووە، نێچیرڤان بارزانیش بەجیاواز لەهەموو سەرکردەکانی حزبەکەی پشتیوانی لە بەرهەم ساڵح نەکردووە”.
