نوچە-بی بی سی
دوابەدوای سەرهەڵدانی ناکۆکی و گرژی لە نیوان بەغداد و ئەنقەرە، لە پەیوەندی لە گەڵ هەبونی هێزێکی سەربازی تورکیا لە نزیک شاری موسڵ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ویڕای بانگهێشت کردنی باڵوێزی تورکیا، بە شێوەی فەرمی ناڕەزایی خۆی سەبارەت بە حوزوری ئەم هێزەی تورکیا لە پارێزگای نەینەوا راگەیاندووە وخوازیارە دەستبەجێ خاکی عێراق جێبهێڵن.
بەغداد دەڵێت، سەربازانی تورک بە بێ ئاگاداری و رازیبونی دەوڵەتی عێراق هاتوونەتە خاکی ئەم ئەم وڵاتە، لە کاتێکدا تورکیا رایگەیاندووە کە ئەو هێزە، هێزێکی تازەنەفەسە کە رەوانەی کەمپی بەعشیقە لە٣٠ کیلومەتری باکووری موسڵ کراوە، تا لە گەڵ ئەو هێزەی کە پێشتر بە ئاگاداری وبە رێککەوتن لە گەڵ بەغداد لەوێ جێگیر کراوە، جێگۆڕکێیان پێ بکات.
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رۆژی شەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە راگەیێندراوەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تۆمەتەکانی ناوبراوی سەبارەت بە پەرەگرتنی چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق رەتکردەوە.
عێراق بانگهێشتی باڵوێزی تورکیا دەکات
0
Share.